College Events

خوێندكارێكی قۆناغی دووه‌می به‌شی كارگێڕی له‌ كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌رێوه‌به‌ردنی سامانی سروشتی وێنه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی دیاری كورد قازی محمد ده‌كێشێت.

 هێرش زاهیرحمه‌ غریب ئه‌و خوێندكاره‌ ده‌ست ره‌نگینه‌یه‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كێشانی وێنه‌كه‌ی قازی محمد  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ، مه‌به‌ستی له‌م كاره‌ ته‌نها بریتیی بووه‌ له‌ دروستكردنی سیمایه‌كی نوێ بۆ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌ خوێندكار تێیدا ده‌خوێنێت،هه‌روه‌ها ووتیشی كێشانی ئه‌و وێنانه‌  ره‌مزی جوانتر به‌ دیار ده‌خات له‌ زانكۆدا .

دكتۆر هونه‌ر ئه‌مین راگڕی  كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌رێوه‌به‌ردنی سامانی سروشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر ئاستی گشتی و تاكه‌ كه‌سی به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ توانامانمدایه‌ هاوكارێكی باشی كه‌سه‌كان ده‌بین له‌  كاره‌ جوانه‌كاندا ، ناوبراو ده‌ستخۆشی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ئه‌و خوێندكاره‌ كه‌توانیه‌تی كارێكی جوان ئه‌نجام بدات .

هێرش زاهیرحمه‌ غریب سوپاسی دكتۆر هونه‌ر ئه‌مین راگڕی  كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌رێوه‌به‌ردنی سامانی سروشتی كرد كه‌ هاوكاری و ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌ دروستكردنی ئه‌و وێنه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی ته‌واوی هه‌بوو بۆ خوێندكار چێنه‌ر مسته‌فا كه‌ یارمه‌تیده‌ری بوه‌ له‌ كاره‌كاندا .




پڕۆفیسۆر دکتۆر سلاح رەزاسەرۆکی زانکۆی چەرموو بڕوانامەی بەخشییە بەشداربوانی خولێکی یەک مانگی

posted Oct 23, 2019, 4:24 AM by AdminAdministration and NaturalManagement College   [ updated Oct 23, 2019, 8:19 AM ]

رۆژی چوارشەمە بەرواری 23-10-2019 بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر سلاح رەزا سەرۆکی زانکۆی چەرموو و سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی ویاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و راگری كۆلێژی كارگێری گشتی و به‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتی و راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ و زمان   و راگری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆ لە  مەراسیمێکدا  بڕوانامەیان بەخشییە بەشداربوانی  خولێکی یەک مانگی 
خولەکە زنجیرە وۆرکشۆپی کۆلێژی کارگێڕی گشتی بوو بەناونیشانی ‌ (الاقتصاد القیاسی - Econometrics)  له‌لایه‌ن   (د. یونس علی احمد) پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌ كۆلێژی كارگێری و ئابووری – زانكۆی سلێمانی  وترایەوە بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ  هەرهه‌فته‌ی رۆژێك كه‌ تیایدا له‌ رێگه‌ی سۆفت وێری (E-views 9) به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

‎ئامانجی سه‌ره‌كی وۆركشۆپه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ كاركردنی پراكتیكی و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر دوو شێواز له‌ داتا و زانیاری كه‌ بریتین له‌ (time series) و (panel data) كه‌ به‌ دوو شێوازی زۆر سه‌ره‌كی داتا داده‌نرێن كه‌ له‌ بواری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا كاری له‌سه‌ر دەکرا.
‎ هه‌روه‌ها به‌شداربوان له‌ماوه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌ شێوه‌ی پراكتیكی هه‌ڵده‌ستان به‌ لێكۆلینه‌وه‌ی داتا و زانیاری و پێشكه‌شكردن و گه‌نگه‌شه‌كردنی تا بتوانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی دروست ئامانجه‌كانی بپێكێت.

خشتەى تاقیکردنەوەکانى کۆلێژى کارگێڕى گشتى و بەڕێوەبردنى سامانى سروشتى وه‌رزی یه‌كه‌م

posted Dec 3, 2018, 7:36 AM by Goran Mohammed Raheem   [ updated Dec 3, 2018, 8:44 AM ]

خشتەى تاقیکردنەوەکانى کۆلێژى کارگێڕى گشتى و بەڕێوەبردنى سامانى سروشتى وه‌رزی یه‌كه‌م بۆ هەرسێ بەشى کارگێڕى گشتى و ژمێریارى و کارگێڕى نەوت، گازو وزە.

Seminer

posted Nov 25, 2018, 1:08 PM by Goran Mohammed Raheem   [ updated Nov 26, 2018, 12:17 AM by Aso Mohammed Aladdin ]

Through applying a chinese technique, a student from Charmo University treats the patients. Frmesk Mohammed Arif, a student in Department of Oil, Gas and Energy Management-College of Public Addministration and Natural Resource Management, presented a seminar concerning the usage of Acupuncture as a special technique in treating the patients. The seminer was held in the seminars hall in the above mentioned College which was attended by a large group of students. The seminar presenter; 'Fremisk' concerning the subject of the seminer added that; such seminer has a great importance in clarifying the misunderstandings exist in our society about such medical techniques which could help in treating a lot of those who travel for getting treatment abroad. Acupuncture is a chinese method in treating some diseases by injecting or inserting thin needles into certain places of the body. At the end of the seminar, the participants appreciated the presenter's efforts and skills in preparing such a useful and important topic.

How to do a successful interview in seeking a new job?

posted Nov 25, 2018, 12:52 PM by Goran Mohammed Raheem   [ updated Dec 1, 2018, 12:28 AM by Aso Mohammed Aladdin ]

How to do a successful interview in seeking a new job? 
This was the title of the seminar presented Today by Kaziwa Nu'man Sidiq on 11 November 2018, with the assistance of her tutor Pshtiwan Fadhil Sidiq in the former Foundation campus. The seminar was held at 11 am which was attended by the students from different departments. In addition, a short play concerning the same subject was presented by the students.


Seminer

posted Nov 25, 2018, 7:01 AM by Goran Mohammed Raheem   [ updated Nov 25, 2018, 1:09 PM ]

Holding a seminar for the freshmen at our university, for the practical volunteering lessons, the teacher of volunteering lesson organized a seminar for dr hawkar hessen under (first aid) title for further understanding of the subject.



Seminer

posted Nov 21, 2018, 11:15 AM by Goran Mohammed Raheem   [ updated Nov 25, 2018, 1:09 PM ]

At Charmo Universty, a seminar was held for the first year students. On November 18, 2018, a seminar titled as ‘First Aid’ was held, by Dr. Hawkar, for the students of both departments; the Computer Department and the Public Administration Department. The objective of the seminar was to raise awareness of the students regarding the very important issues of First Aid.

At Charmo University, the activities and efforts of the professors and students are shown in best ways

posted Nov 12, 2018, 1:24 AM by Goran Mohammed Raheem   [ updated Nov 24, 2018, 11:48 AM ]

At Charmo University, the activities and efforts of the professors and students are shown in best ways. With the attendance of Dr. Huner Amin Hassan, the dean of College of Public Administration and Natural Recourse Management, and all the heads of the departments, a seminar concerning how to work on the public website of Charmo University was presented. The seminar was fully prepared by the IT Department of the university. The seminar was presented by two employees; Mr. Aras Ibrahim and Yaseen Hussain. The significance of the seminar is that enough illustrations about the public website of Charmo University are given to the departments’ heads and professors in the seminar. In generally, such seminars are very important to progress the university, and are necessary as well to the professors’ academic progress. Dr. Huner, the dean of College of Public Administration and Natural Recourse Management stated that. He also added that the seminars need to be adjusted to the latest scientific and technological progress and developments. Certainly, the professors and students’ activities and efforts are shown in best ways at the university.

A scientific trip regarding Health, Safety and Environment Management for the students from the Department of Oil, Gas and Energy Management

posted Nov 4, 2018, 8:26 AM by Goran Mohammed Raheem

at University of Charmo
As part of the practical lessons of the Health, Safety and Environment Management, third semester students from the Department of Oil, Gas and Energy Management organized a scientific trip to Electricity Generation Station in Sulaimani Governorate, Chamchamal town.
The purpose of the trip was to get scientific information about the electrical hazards available in the station while generating electricity through natural gas, and tried to find a way in order to control workplace hazards and eliminate or reduce the risk.
That was a practical and oral trip lasted for six hours.
Students got enough information from the experts of the Health, Safety and Environment Management. The grassland rate in the station of the entire project’s area was about 40%, which is greater than grasslands world statistical data.

گرنگى تیشکى خۆر بۆ بەرهەمهێنانى ووزە..

posted May 28, 2018, 11:46 PM by Goran Mohammed Raheem

گرنگى تیشکى خۆر بۆ بەرهەمهێنانى ووزە
ناونیشانى  بەریوەچوونى سیمینارێکى زانکۆى چەرموو بوو...

ئەمرۆ ٢٥/٤/٢٠١٨ بەشى کارگیرى نەوت و گازو ووزە ى سەربەکۆلێژى کارگیرى گشتى و بەرێوەبردنى سامانى سروشتى زانکۆى چەرموو،سیمینارێکى زانستى بۆ خوێندکارانى قۆناغى دووەمى بەشى(ئیدارەى نەوت و گازو ووزە )لەچوارچیوەى وانەى(Newclear&Renewble Energy) بەناونیشانى (Solar System) سیستمى خۆر رێکخست.

سیمینارەکە لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر(د.فهمى فریق) پێشکەشکرا بەسەر پەرەشتى (د.یونس حمەصالح) مامۆستاى وانەى ناوبراو.
لەسیمینارەکەدا باسى گرنگى سود وەرگرتن لە تیشکى خۆر وەکو سەرچاوەیەک بۆ بەرهەمهێنانى ووزە،
لەجیهاندا بەتایبەت لەلایەن ولاتانى پیشەسازى پێشکەوتوە بەکارهێنان و بەرهەمهێنانى ئەم سەرچاوەیە خواستێکى زۆرى لەسەرە،ئەوش بەهۆى ئەوەى کە وزەیەکى نوێ بووەیەو هاوڕێى ژینگەیە و لەدوایى بەرکارهینانى ژینگەى دەورو بەر پیس ناکات و پاشماوە جێناهیڵیت.
هەروەها تێچووى بەرهەمهێنانى کەترە بەراورد بەسەرچاوەکانى ترى ووزە وەکو (نەوت، غەڵوزى بەردین و گازى سروشتى) و لەماوەیەکى دوور مەودادا، ئەم سەرچاوەى ووزەیە مەترسى تەواوبوونى نیە وەکو ئەوەى کە سەرچاوەکانى ترى ووزە ئەو مەترسیەیان لیدەکریت و وەهەروەها نابیتە هۆى تێکدانى زەوى و هۆکارێکش نیە بۆ گۆرانکارى کەشوهەوا،
بەکارهێنانى ئەم سەرچاوەیى ووزەیە لەرۆژهەلاتى ناوەراست لەسەدا سفرە.

کوردستان ژینگەیەکى سروشتى لەبارە بۆ بەرهەمهێنانى ئەم سەرچاوەى ووزەیە،بۆیە پێویستە خوێندکاران زانیارى پیویستیان هەبێت لەوبارەیەوە تاوەکو هاندەرێک بیت بۆ داهینان و بەکارهێنانى ئەم سەرچاوەیە لەداهاتوودا وەکو سەرچاوەى نوێى ووزە.

پڕۆفایلى(د.فەهمى فەریق محمد)
لەساڵى ١٩٨٢ لەشارى چەمچەمال لەدایکبووە.
لەساڵى ٢٠٠٠ خوێندنى ئامادەیى لە ئامادەیى (شیخ رەزا) لەناحیەیى شۆرش تەواوکردوە
ساڵى ٢٠٠٤ بروانامەى بەکالۆریسى لەبوارى فیزیا لەزانکۆى سلیمانى بەدەست هیناوە
سالى ٢٠٠٧ بروانامەى ماستەرى لەزانکۆى موصل لەبوارى فیزیادا بەدەست هیناوە
سالى ٢٠١٢ بروانامەى دکتۆراى لەزانکۆى (مالایا)لەولاتى مالیزیا لەبوارى وزەى خۆر و شانەى خۆرى ئەندامى، بەدەست هێناوە.
سالى ٢٠١٨ خوێندنى پۆست دکتۆراى لە زانکۆى تەکنۆلۆجى مالیزیا تەواوکردوە لەبوارى ئەلیکترۆنىکى ئەندامى بەدەست هێناوە و ئیستا پرۆفیسۆرى یاریدەدەرە لەبەشى فیزیاى زانکۆى (کۆیە)
تائێستا (٣٢)تویژینەوەى نێودەوڵەتى بلاوکردۆتەوە کەلەلایەن (١٩٧) توێژەرى نێودەولەتیەوە بەکارهینراوەتەوە.
بەشدارى(٥) کۆنفراسى نێودەولەتى کردوە و مەدالیاى ئالتوونى بەدەست هیناوە بۆ باشترین تویژینەوە



بەردەوامی گەشتی زانستی خوێندکاران...

posted May 28, 2018, 11:39 PM by Goran Mohammed Raheem

گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە، بۆ وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ.
لەچوارچێوەی گەشتە زانستیەکانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە بۆ وانەی(Nuclear and renwable energy) بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم بۆ وێستگەی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ.
ئامانجی گەشتەکە بریتی بوو لە وەرگرتنی زانیاری پێویست لەلایەن خوێندکارانەوە لەبارەی چۆنیەتی تەکنیکی دابەشکردنی کارەبا بۆ گەڕەک و دامەزراوە حکومیەکان و شوێنە جیاوازەکان لەسنوری چەمچەماڵ و دابەشکردنی بەشێکی ئەو وزەیە بۆ شاری کەرکوک و بازیان و ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاوو قادر کەرەم و تەکیەیی کاکەمەد و قەرەھەنجیرو ئاغجەلەرو تەکیەیی جەباری.
زانیاریەکان لەلایەن ئەندازیاری کارەبای لەوێستگەی ناوبراو لەڕوی تەکنیکی دابەشکردنی کارەباوە بۆ خوێندکاران خرایە ڕوو.
گەشتەکە لەلایەن ھەریەک لەبەڕێزان (د.یونس محمد)و یاریدەدەری فیزیایی (گەرمیان تەحسین)سەرپەرشتی کرا.
بۆ وانەی(managing of Health, safety &environment ) لەلایەن مامۆستا(بیستون محمد قادر)ەوە سەرپەرشتی کرا.


1-10 of 41