به ڕێز (د. فریدوون نجم ڕشید) مامۆستای زانكۆى چهرموو / له کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی توێژینهوهیهكی به ناونیشانى: Journal of Petroleum Science and Engineering له گۆڤاری جیهانی بڵاوكردهوه. ئەم گۆڤارە (Journal of Petroleum Science and Engineering )هەڵگری ئیمپاکت فاکتەری (1.873) بۆ ئەمساڵ و (2.415) بۆ پێنج ساڵی ڕابردوو و ئەو توێژینەوانەی لەم گۆڤارە بڵاوئەکرێتەوە تایبەتن بە زانست و ئەندازیاری نەوت و گاز. پووختەی توێژینەوەکە: ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیە ترخانکراوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو فاکتەرە ئەندازەیی و جیۆلۆجی و میکانیکیانەی کە کار ئەکەنە سەر ڕەوشتە پیترۆفیزیایەکان و جۆریەتی کۆگەیەکی نەوتی دیاریکراو، کە سەرئەنجام ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چینێکی دیاریکراوی کۆگەی نەوت کۆنترۆل ئەکات. ئەم توێژینەوەیە پەیوەستە بە پرۆسەی بەرهەم هێنان و گەشەپێدانی کێڵگە دۆزراوەکانی کوردستان و وەکو سەرچاوەیەکی زیندوو سوودی لێ ئەبینرێت لەلایەن کۆمپانیا نەوتیەکان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان . داتای ئەم توێژینەوەیە لە کێڵگە نەوتی و گازیەکانی کوردستان کە بریتین لە کێڵگەکانی کەرکوک ، خەباز ، بای حەسەن و زەمبور لە پارێزگای کەرکوک ، .کێڵگەی تەق تەق و بەردەڕەش لە پارێزگای هەولێر و کێڵگەی میران لە پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە :بۆ زانیاری زیاتری توێژینەوهكه ئهتوانن سهردانی سایتی ڕسمی گۆڤارهكه بكه لهڕێگهی ئهم لینكهی لای خوارهوه Admin:Goran Mohammed |
College Events >