به بۆنه‌ی (8)ی مارس سالڕۆژی جیهانی ژنان جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م دایكان و خوشكانی ئه‌نفال و شه‌هیدانی ڕێگای خه‌بات و ڕزگاری كوردستان و ئافره‌تانی كورد به گشتی و ئافره‌تانی عێراق ده‌كه‌ین. وا دیاره له كوردستان هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌م رۆژه ده‌كرێته‌وه، وه‌كو زۆربه‌ى ووڵاتانى تر به چه‌ندين چالاكى جۆراو جۆر، ئه‌م ياده‌كردنه‌وه‌يه‌ش له دواى ڕاپه‌رينى خه‌بات گێڕى و شۆڕش گێڕى كورد، بوونى هاته ئاراوه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له هه‌ندێ ووڵاتدا فه‌ده‌غه‌یه یادی ئه‌م ڕۆژه بكرێته‌وه، به‌ڵام له كوردستاندا ئه‌م یاده كه‌م تا زۆر به‌ڕز ڕاده‌گیرێ به چالاكی جۆراوجۆر. بۆيه پێویسته زیاتر كار بۆ چه‌سپاندنی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئافره‌تان بكرێ و چیتر رێگه نه‌درێ ئافره‌تانی كورد رووبه‌ڕووی جۆره‌ها توندوتیژی و پێشێل كاری جۆراو جۆری وه‌كو (بازرگانی كردن به ئافره‌تان و جۆره‌كانی ده‌ست درێژی و ئازادی راده‌ڕبرین و خۆكوشتن و سوتاندن و بریندار كردن و تۆقاندن)ببنه‌وه. چونكه ئه‌مانه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌ر یه‌كێك له ئافره‌تان به‌جێ ده‌هێڵی و دواجار توشی كێشه و گرفتی جۆراو جۆر ده‌بنه‌وه له كۆمه‌ڵگادا. ده‌توانین بڵێین سه‌ڕه‌ڕای به ده‌ست هێنانى به‌شێكی زۆری مافه‌كانیان له( مافی خوێندنه‌وه، مافی هه‌ڵ بژاردنی هاوسه‌ر، مافی سیاسی و به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندام بوونیان له زۆربه‌ی كایه سیاسیه‌كاندا، مافی پێك هێنانی ڕێكخراو و كۆمه‌له‌ی تایبه‌ت به خۆیان) به‌ڵام هێشتا مافه‌كانیان به ته‌واوه‌تی ده‌سته‌به‌رنه كراوه و جیاوازی جێنده‌ری به‌دی ده‌كرێت. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مانه شانازی ده‌كه‌ین به ئافره‌تانی كورده‌وه كه توانیویانه قوربانی جۆراو جۆر بده‌ن له ده‌ستكه‌وته گرنگه كانی هه‌رێمی كوردستان و، وه خه‌بانی شۆرش گێڕی و قوربانی دانیان له بیر ناكرێت شان به شانی پیاوان. بۆیه ئه‌مانه وای كردوه .به‌رده‌وام بن له سه‌ر به‌دی هێنانی مافه‌كانیان له پێناو به‌رده‌وامی دان به خه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌ره‌و پێش بردنی هه‌رێمی كوردستان Admin:Goran Mohammed |
College Events >