كۆلێژى کارگێرى گشتى و بەرێوەبردنى سامانى شروشتى، بە هاوکارى فۆتۆگرافەر (جەوهەر کانى هەنجیرى)، بە شێوەیەکی خۆبەخشانە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، وێنەى سەرجەم خویندکارانى کۆلێژیان گرت ، بە مەبەستى دروستکردنى باجى خوێندکاران، لەوبارەیهوه، بەرێز (د.هونەر ئەمین) ڕاگرى کۆليژى کارگێرى گشتى و بەریوەبردنى سامانى سروشتى راگەیاند: وتى لەم کاتەدا و بە له بەرجاوگرتنى قەیرانى دارایى و بۆ کەمکردنەوەى ئەرک لەسەرشانی خوێندکارانی کۆلێژەکەمان بە هاوکارى فۆتۆگرافەر جەوهەر کانى هەنجیرى، بێ بەرامبەر وێنەى دروستکردنى باجى خویندکارانمان گرته ئەستۆ، وە زۆر سوپاسى بەرێز کاک جەوهەر دەکەین، هیوادارین نمونەیان زۆربێت، بهڕێز، د.هونەر .ئەوەشى وت لە داهاتودا بەرنامه مان هەیه بەپێى توانا بەردەوام هاوکارى خویندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانمان بکەین |
College Events >