College Events‎ > ‎

بەردەوامی گەشتی زانستی خوێندکاران...

posted May 28, 2018, 11:39 PM by Goran Mohammed Raheem
گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە، بۆ وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ.
لەچوارچێوەی گەشتە زانستیەکانی بەشی کارگێڕی نەوت و گازو وزە بۆ وانەی(Nuclear and renwable energy) بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم بۆ وێستگەی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ.
ئامانجی گەشتەکە بریتی بوو لە وەرگرتنی زانیاری پێویست لەلایەن خوێندکارانەوە لەبارەی چۆنیەتی تەکنیکی دابەشکردنی کارەبا بۆ گەڕەک و دامەزراوە حکومیەکان و شوێنە جیاوازەکان لەسنوری چەمچەماڵ و دابەشکردنی بەشێکی ئەو وزەیە بۆ شاری کەرکوک و بازیان و ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاوو قادر کەرەم و تەکیەیی کاکەمەد و قەرەھەنجیرو ئاغجەلەرو تەکیەیی جەباری.
زانیاریەکان لەلایەن ئەندازیاری کارەبای لەوێستگەی ناوبراو لەڕوی تەکنیکی دابەشکردنی کارەباوە بۆ خوێندکاران خرایە ڕوو.
گەشتەکە لەلایەن ھەریەک لەبەڕێزان (د.یونس محمد)و یاریدەدەری فیزیایی (گەرمیان تەحسین)سەرپەرشتی کرا.
بۆ وانەی(managing of Health, safety &environment ) لەلایەن مامۆستا(بیستون محمد قادر)ەوە سەرپەرشتی کرا.


Comments