رۆژی پێنج شهممه بهرواری 16/3/2017 لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا لە هۆڵی( یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە) بە ئامادە بوونی بەرێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیەک پەرلەمانتار و كونسوڵی ووڵاتان و پارێزگاری هەڵەبجە و بهشێكی له بەرپرسانی حیزبی و ئیداری و دادوەران و مامۆستایان وکەسایەتی و هاوڵاتیانی شارەکە ، ( دیداری ١٦/٣ ) بە دروشمی (٢٩مین ساڵیادیه جینۆسایدی هەڵەبجە بەنێودەوڵەتی کردن و قەرەبووکردنەوە ) بە چاودێری بەڕێزسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بە هاوکاری .وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو سهرهتای دهست پێ كردنی یادهكه به خوێندنی چهند ئایهتێك له قورئانی پیرۆز و پاشان به دهقیقهیهك وهستان و ووتنهوهی دروشمی ئهی ڕهقیب دهستی پێ كرد ، پاشان ووتاری بەرێزان وەزیرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشکەشکرا . وە پاشان بەرێز پارێزگاری هەڵەبجە ووتارێکی پێشکەشکرد ، دواتر ووتاری سەرپەرشتیاری دیدار لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە پێشکەشکرا کە .باسی زانکۆی کرد وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی گرنگ لە پێناو خزمەت بە کەیسی هەڵەبجەو جینۆساید له بهشێكی دیكهی دیدارهكهدا پانێڵێكی تایبهت لەلایەن بەشی یاساى زانکۆى ههڵهبجهوه ، بەرێوەچوو كه تیایدا بەرێز ( د. هونەر امین حسن ) راگری کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی زانکۆی چەرموو بە توێژینەوەیەک بەشداریکرد بە ناونیشانی ( بەنێودەڵەتی کردنی کەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە – رێکاروبەربەست ) کە تێیدا لە روانگەی یاساییەوە باسی لەوبەربەستە ناوخۆیی و نێودەڵەتیانە کرد کە بوونەتە رێگر لەبەردەم بە جینۆساید ناساندنی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و لەهەمانکاتدا ئەو رێکارانەشی خستەروو کە پێویستە کورد بیگرێتە بەر بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی ئەوتاوانە ، پاش گفتوگۆیەکی کراوە لەلایەن ئامادەبوانەوە . لە کۆتاییدا وەک بەشداربوویەکی دیدارەکە و بۆ رێزلێنان لە بەرێز( د. هونەر امین حسن) خەڵاتی رێزلێنانی هاوبەشی زانکۆی ههڵهبجه و پارێزگای هەڵەبجەی لە لایەن بەڕێز سەرۆکی .زانکۆی ههڵهبجهوه پێشكهش به بهڕێزیان كرا Admin:Goran Mohammed |
College Events >