گرنگى تیشکى خۆر بۆ بەرهەمهێنانى ووزە ناونیشانى بەریوەچوونى سیمینارێکى زانکۆى چەرموو بوو... ئەمرۆ ٢٥/٤/٢٠١٨ بەشى کارگیرى نەوت و گازو ووزە ى سەربەکۆلێژى کارگیرى گشتى و بەرێوەبردنى سامانى سروشتى زانکۆى چەرموو،سیمینارێکى زانستى بۆ خوێندکارانى قۆناغى دووەمى بەشى(ئیدارەى نەوت و گازو ووزە )لەچوارچیوەى وانەى(Newclear&Renewble Energy) بەناونیشانى (Solar System) سیستمى خۆر رێکخست. سیمینارەکە لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر(د.فهمى فریق) پێشکەشکرا بەسەر پەرەشتى (د.یونس حمەصالح) مامۆستاى وانەى ناوبراو. لەسیمینارەکەدا باسى گرنگى سود وەرگرتن لە تیشکى خۆر وەکو سەرچاوەیەک بۆ بەرهەمهێنانى ووزە، لەجیهاندا بەتایبەت لەلایەن ولاتانى پیشەسازى پێشکەوتوە بەکارهێنان و بەرهەمهێنانى ئەم سەرچاوەیە خواستێکى زۆرى لەسەرە،ئەوش بەهۆى ئەوەى کە وزەیەکى نوێ بووەیەو هاوڕێى ژینگەیە و لەدوایى بەرکارهینانى ژینگەى دەورو بەر پیس ناکات و پاشماوە جێناهیڵیت. هەروەها تێچووى بەرهەمهێنانى کەترە بەراورد بەسەرچاوەکانى ترى ووزە وەکو (نەوت، غەڵوزى بەردین و گازى سروشتى) و لەماوەیەکى دوور مەودادا، ئەم سەرچاوەى ووزەیە مەترسى تەواوبوونى نیە وەکو ئەوەى کە سەرچاوەکانى ترى ووزە ئەو مەترسیەیان لیدەکریت و وەهەروەها نابیتە هۆى تێکدانى زەوى و هۆکارێکش نیە بۆ گۆرانکارى کەشوهەوا، بەکارهێنانى ئەم سەرچاوەیى ووزەیە لەرۆژهەلاتى ناوەراست لەسەدا سفرە. کوردستان ژینگەیەکى سروشتى لەبارە بۆ بەرهەمهێنانى ئەم سەرچاوەى ووزەیە،بۆیە پێویستە خوێندکاران زانیارى پیویستیان هەبێت لەوبارەیەوە تاوەکو هاندەرێک بیت بۆ داهینان و بەکارهێنانى ئەم سەرچاوەیە لەداهاتوودا وەکو سەرچاوەى نوێى ووزە. پڕۆفایلى(د.فەهمى فەریق محمد) لەساڵى ١٩٨٢ لەشارى چەمچەمال لەدایکبووە. لەساڵى ٢٠٠٠ خوێندنى ئامادەیى لە ئامادەیى (شیخ رەزا) لەناحیەیى شۆرش تەواوکردوە ساڵى ٢٠٠٤ بروانامەى بەکالۆریسى لەبوارى فیزیا لەزانکۆى سلیمانى بەدەست هیناوە سالى ٢٠٠٧ بروانامەى ماستەرى لەزانکۆى موصل لەبوارى فیزیادا بەدەست هیناوە سالى ٢٠١٢ بروانامەى دکتۆراى لەزانکۆى (مالایا)لەولاتى مالیزیا لەبوارى وزەى خۆر و شانەى خۆرى ئەندامى، بەدەست هێناوە. سالى ٢٠١٨ خوێندنى پۆست دکتۆراى لە زانکۆى تەکنۆلۆجى مالیزیا تەواوکردوە لەبوارى ئەلیکترۆنىکى ئەندامى بەدەست هێناوە و ئیستا پرۆفیسۆرى یاریدەدەرە لەبەشى فیزیاى زانکۆى (کۆیە) تائێستا (٣٢)تویژینەوەى نێودەوڵەتى بلاوکردۆتەوە کەلەلایەن (١٩٧) توێژەرى نێودەولەتیەوە بەکارهینراوەتەوە. بەشدارى(٥) کۆنفراسى نێودەولەتى کردوە و مەدالیاى ئالتوونى بەدەست هیناوە بۆ باشترین تویژینەوە |
College Events >