College Events‎ > ‎

حەوتەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی،چەرموو بەڕێوەچوو>>

posted Aug 23, 2017, 2:13 PM by AdminAdministration and NaturalManagement College
حەوتەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی،چەرموو بەڕێوەچوو.

لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرەشتی سەرۆکی زانکۆی چەرموو،حەوتەمین کۆنفرانسی زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو.

ڕۆژی ٢٢ئاب لەھۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی چەرموو،بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆو دەیان مامۆستای زانکۆو توێژەر و میوانی ناوخۆو دەرەوە،کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی،حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕێکخست،بەناونیشانی(چاکسازی کارگێڕی بۆ ڕوو بەڕووبونەوەی قەیرانە کارگێڕی و داراییەکان)کەتیایدا(٢١)توێژینەوە پێشکەشکران،کەسەرجەمیان کاریان لەسەر ھۆکارو چارەسەرەکان کردبوو،بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی زانستی و ئەکادیمی بۆ چارەسەری قەیرانە دارایی و کارگێڕیەکانی ھەرێمی کوردستان.

لەکۆتایدا دەرئەنجامەکانی کۆنفرانس خوێنرایەوەو بڕیاردرا لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکدا ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندی دارەکان بکرێت.



Comments