دوێنی به‌رواری 26/2/2017 ڕاگری كۆلێژی كاڕگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی به‌ڕێز(د.هونه‌ر امین حسن) له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆلێژ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌شه‌كان و هه‌موو مامۆستایانی كۆلێژ، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال به چه‌ند ساتێك بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان به گشتی و شه‌هیدانی ئه‌نفال به تایبه‌تی ده‌ستى پێ كرد، پاشان به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران دووپات كرده‌وه و ده‌ست خۆشی لێ كردن كه له‌م بارودۆخه قه‌یراناویه‌دا بێ گوێ دانه هیچ به‌ربه‌ستێك شان به شانی یه‌ك كارده‌كه‌ن بۆ پێش خستنی زانكۆ و كۆلێژه‌كه‌مان، پاشان تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگ كه په‌یوه‌ندی به كات و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاران و هه‌روه‌ها دانانی پلان و ستراتیژیه‌كی پێویست بۆ به‌ره‌و پێش بردنی زیاتری زانكۆ و وه چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌م و كوڕییانه‌ی كه به‌رۆكی كۆلێژه‌كه‌مانی گرتۆته‌وه دواتر كۆبوونه‌وه‌كه به‌چه‌ندين تێبینی و پێشنیاری جۆربه‌جۆری سه‌رجه‌م مامۆستایان .كۆتایی پێ هات |
College Events >