تاوانى جینۆساید ئه‌و پرسه یاساییه‌ى كه ده بێت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ‌و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش كارى هه‌مووان بێت و به‌رپرپرسیاریه‌تیه‌ك بێت ئاوێته بێت له‌گه‌ڵ كار‌و پیشه‌ى هه‌رتاكێكى نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌هه‌مووكات و شوێنێكدا ، له‌م رووانگه‌یه‌شه‌وه بۆ باشتر كاركردن و تێگه‌شتن له‌وه‌ى كه چۆن بتوانین هه‌نگاوه‌كانمان له‌م بواه‌دا به‌ره‌و پێش به‌رین ده‌بێت تێبگه‌ین له‌وه‌ى كه ئه‌م جۆره تاوانه تاوانێكى نێو ده‌وڵه‌تیه و پێویستى به بریاری دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت هه‌یه تا سه‌رجه‌م مافه‌یاساییه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست بێت ، به‌ڵام ناساندنى ئه‌م تاوانه‌ش به‌و جۆره ، ده‌بێت به‌قۆناغه‌كانى خۆیدا تێبپه‌رێت كه ئه‌ویش سه‌ره‌تا ناساندنیه‌تى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌یه كه‌وا ده‌كات به‌رپرپرسیاریه‌تیه‌كه ببێته ئه‌ركى سه‌رشانى تاك و كۆمه‌ڵ و رێكخراو و دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و دواجاریش ده‌بێته پرسێكى نه‌ته‌وه‌یى و له‌سه‌رئاستى ناوخۆ هه‌نگاوه‌كانى به جینۆساید ناساندنى ته‌واو ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوى یه‌كه‌مه له به‌نێو ده‌وڵه‌تى كردنى ئه‌و تاوانانه‌ى كه به‌رامبه‌ر كورد كراوه وه‌ك تاوانى جینۆساید . گومانى تێدانیه یه‌كێك له‌و ده‌زگا گرنگانه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌م ئه‌ركه‌ى ده‌كه‌وێته‌سه‌رشان زانكۆكانن كه ده‌توانن كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان هه‌بێت له سه‌ر چۆنیه‌تى ئاراسته‌كرنى ئه‌م پرسه و به جینۆساید ناساندنى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش ، ئه‌گه‌ر چى تا ئێستا له‌زانكۆكاندا ئه‌م پرسه نه‌بۆته بابه‌تێكى گشتگیر‌و وه‌ك و بابه‌تیكى سه‌ره‌كى كارى له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى به‌ش و هه‌وڵى كه‌سى له‌هه‌ندێك له‌زانكۆكاندا كارى به‌رچاو به‌دیده‌كرێت و جێگاى هاندان و له‌هه‌مان كاتدا رێز‌و ده‌ستخۆشیه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاست گه‌وره‌یى ئه‌و پرسه‌دا وه‌ك و پێویست نیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى ئومێد‌و چاوه‌روانى به‌ره‌وپێشبردنێكى زۆرباشى لێده‌كرێت ئه‌و بریاره‌یه كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له رێكه‌وتى 6/6/2017 بریاری له‌سه‌رداوه به‌وه‌ى كه ده‌بێت جینۆساید له‌هه‌موو به‌شه‌كانى خوێندنى زانكۆ وه‌ك و زانست بخوێندرێت . ئه‌م بریاره ئه‌گه‌ر وه‌ك تاكێكى كورد سه‌یرى بكه‌ین له روانگه ساده‌كه‌یه‌وه تێده‌گه‌ین كه خه‌مێكى جدى هه‌یه بۆ كار كردن له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر كورد كراوه بۆ ناساندنیان وه‌كو تاوانى جینۆساید ، به‌ڵام بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌مى سه‌ره‌كیان كاركردن بووه له سه‌ر به جینۆساید ناساندنى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر كورد كراوه تێده‌گه‌ن له‌گرنگى بریارێكى له‌و جۆره‌و هه‌ست به گه‌شتنه ئامانجى كاره‌كانیان ده‌كرێت و له‌ناخه‌وه پاڵنه‌رێكى مه‌عنه‌وى دروست ده‌بێت بۆ به‌گه‌رخستنى هه‌رچى توانایه‌ك كه هه‌یه له‌و بواره‌دا . ئاشكرایه كه ناتوانم ئه‌و مافه به‌خۆم بده‌م به‌ناوى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى كه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن بدوێم ، به‌ڵام به‌ش به‌حاڵى خۆم له‌به‌رامبه‌ر بریارێكى له‌و جۆره‌دا فرمێسك ده‌رێژم و ناخم ده‌هه‌ژێت كه ده‌بیستم بۆكارى پێكه‌وه‌یى له‌سه‌ر به جینۆساید ناساندنى ئه‌م تاوانه چونكه ئومێدى ساڵانێك كاركردن له‌م بواره‌دا و هه‌وڵدان بۆ به ئه‌كادیمى كردنى تاوانى جینۆساید ئه‌مرۆ به‌ره‌و چنینه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى هه‌نگاو ده‌نێین ، بۆیه به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم كه ده‌ستخۆشى ئارسته‌ى به‌رێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بكه‌م بۆ ئه‌و بریاره نه‌ته‌وه‌ییه و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه به به‌رێزتان رابگه‌یه‌نم كه ئێوه له دواى ئه‌و بریاره‌وه به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى نه‌ته‌وه‌ییتان خسته سه‌رشانى خۆتان كه ئه‌ویش خۆى ده‌بینێته‌وه له كاركردن بۆ بریاره‌كه‌تان و خستنه بوارى جێبه‌جێكرنیه‌وه‌یه‌تى به‌مه‌ش ده‌توانن سه‌روه‌ریه‌ك بۆ خۆتان و گه‌له‌كه‌شمان تۆماربكه‌ن . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا تێده‌گه‌ین له‌وه‌ى كه ئه‌م جۆره بریاره ئه‌گه‌ر چى تایبه‌ت بێت به‌زانكۆكانه‌وه به‌ڵام كارى پێكه‌وه‌یى و پشتگیرى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى ده‌وێت كه له‌و بواره‌دا كاریان كردووه جا به‌شێوازى زانستى و یاسایى دراسه‌ى تاوانى جینۆسایدیان كردبێت یان به‌هه‌ر شێوازێكى تر ، له ناو ئه‌مانه‌شدا به دیاریكراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پشكى شێریان به‌رده‌كه‌وێت له پشتگیرى كردنى ئه‌م بریاره گرنگه‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى له ئامێزگرتنى ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى . ووتاری به‌ڕێز(د. هونه‌ر أمین حسن) ڕاگری كۆلێژی كاڕگێڕی گشتی و به‌ڕێوبردنی سامانی سروشتی بۆ ماڵپه‌ری ئاڕاسته. Admin:Goran Mohammed http://www.araste.co/Article_Detail.aspx?authorid=26&Articleid=74 ![]() |
College Events >