سه‌رله‌بانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 21/6/2017 به ئاماده‌یی ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشتی و سه‌رۆك به‌شه‌كان و سه‌رجه‌م مامۆستا به‌رێزه‌كانى كولێژ كۆتایی به تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندن (خولی یه‌كه‌م) هێنرا بۆ هه‌ر سێ به‌شی كارگێڕی گشتی و ژمێریاری و كارگێڕی نه‌وت و گاز‌و ووزه. بەو بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( د. هونه ر أمين ) له وته‌یه‌كیدا بۆ به‌شى راگه ياندنى كولێژ سوپاسی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی كرد كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی ڕووی له هه‌رێمه‌كه‌مان كردووه ئه‌م قه‌یرانه نه‌یتوانیوه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانمان سارد بكاته‌وه له ئه‌و ئه‌ركه پیشه‌یی و زانستیانه‌ی كه له خزمه‌تی خوێندكاران و زانكۆدا له‌سه‌ر شانیان بووه .. هه‌ر بۆیه به‌ناوی زانكۆ‌و كۆلێژه‌وه سوپاسی كردن... |
College Events >