رۆژی چوارشەمە بەرواری 23-10-2019 بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر سلاح رەزا سەرۆکی زانکۆی چەرموو و سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی ویاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و راگری كۆلێژی كارگێری گشتی و به‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتی و راگری كۆلێژی په‌روه‌رده و زمان و راگری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆ لە مەراسیمێکدا بڕوانامەیان بەخشییە بەشداربوانی خولێکی یەک مانگی خولەکە زنجیرە وۆرکشۆپی کۆلێژی کارگێڕی گشتی بوو بەناونیشانی (الاقتصاد القیاسی - Econometrics) له‌لایه‌ن (د. یونس علی احمد) پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی كارگێری و ئابووری – زانكۆی سلێمانی وترایەوە بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ هەرهه‌فته‌ی رۆژێك كه تیایدا له رێگه‌ی سۆفت وێری (E-views 9) به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئامانجی سه‌ره‌كی وۆركشۆپه‌كه بریتیه له كاركردنی پراكتیكی و لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر دوو شێواز له داتا و زانیاری كه بریتین له (time series) و (panel data) كه به دوو شێوازی زۆر سه‌ره‌كی داتا داده‌نرێن كه له بواری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا كاری له‌سه‌ر دەکرا. |
College Events >