پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه‌س و كاری شه‌هیدان دایكانی جه‌رگ سوتاوو ژنان و گه‌نجانی خوێن گه‌رم مامۆستایان خوێندكاران خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی چه‌مچه‌ماڵ .به‌رزو پیرۆز بێت یادی ڕاپه‌رینی كوردستان به گشتی و به تایبه‌ت ڕاپه‌ڕینی شاری چه‌مچه‌ماڵ پایته‌ختی شه‌هید و ئه‌نفال دیاره ئه‌مرۆ ساڵرۆژی ڕزگاری كردنی شاری چه‌مچه‌ماڵ بوو، بێگومان چه‌مچه‌ماڵیش وه‌كو هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان به هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی چه‌مچه‌ماڵ ڕاپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ریان به‌رپا كرد و دژی زوڵم و سته‌مكاری حزبی به‌عسی ڕژێمی پیشووی عێراق وه‌ستانه‌وه‌و ڕاپه‌رینیان به‌رپا كرد له 8/3/1991 و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانيان ڕزگار كرد له ده‌ستی حكومه‌تی عێراقی دیكتاتۆر، به‌م بۆنه‌یه‌وه به ناوی ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كارگێری گشتی و به‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتیه‌وه، جوانترین و باشترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكاران و هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كان و سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكان ئه‌كه‌ین سەری ڕێز و نەوازش بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان نەوی .دەکەین و قوربانی دانیان له بیر ناكه‌ین و ڕزگاری ئه‌مرۆی ئێمه‌وه به‌نده به‌خوێنی ڕژاوی ئه‌وانه‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مرۆ چه‌ند چالاكیه‌ك به‌ڕێوه چوو له‌و چالاكیانه‌ش سه‌ردانی به‌ڕێز (به‌رزان احمد كورده) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی12ی ڕێكخستنی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی و به‌شێك له كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند كه سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموویان كرد‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێز راگری كۆلێژی كارگێری گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشیتی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران .و خوێندكارانه‌وه به گه‌رمی پیشوازییان لێ كرا هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام ناشتنيان ئه‌نجامدا له گۆره‌پانی زانكۆی چه‌رموو پاشان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ زانكۆی چه‌رموو ئه‌مرۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ڕێزی كوردستان (فرهاد سه‌نگاوی) سه‌ردانی ڕاگریه‌تی كۆكۆلێژی كارگێری گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سامانی سروشیتی كرد و دوای ئه‌وه‌ی به گه‌رمی پێشوازی لێكرا له‌لایه‌ن به‌رێز (د.هونه‌ر امین حسن) و باسیان له پیشكه‌وتنه‌كانی زانكۆی چه‌رموو كرد‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و لای خۆیانه‌وه ڕاگری كۆلێژیش هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن و ده‌ست خۆشی لێ كردن بۆ ئه‌م سه‌ردانه ، پاش ئه‌وه به‌ڕێز (فه‌رهاد سه‌نگاوی ) له كۆلێژی په‌روه‌رده هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی كۆرێك به ناونیشانی ( گرنگی ده‌ریا زمانی كوردی، له قوڵای مێژووی دین و ده‌وڵه‌ت داوه‌ر، ئێمه له كوێ بوین ئێستا گه‌یشتوینه‌ته كوێ). له كۆره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆرله خوێندكاران و مامۆستایان و .میوان ئاماده بوون .به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕاپه‌رین بێته سیمبوڵی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان ....ڕاپه‌رينتان پيرۆز Admin:Goran Mohammed |
College Events >