ئەمڕۆ بەرواری 8/5/2018 وانەیەکی چوار کاتژمێری، لە بارەی چۆنایەتی کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە لایەن (بنکەی ئاگر کوژێنەوەی چەمچەماڵ) بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی نەوت، گاز و ووزە، بە شێوەی پراکتیکی، پێداویستی و تەکنیکی ئاگر کوژانەوە ڕوونکرایە وه.وانەکە لە لایەن کەسانی پسپۆر و خاوەن ئەزموون وترایەوە، کە بەشێکە لە پێداویستی وەرگرتنی زانیاری پراکتیکی بۆ خوێندکاران لەوانەی Health, Safety and Environmental Management له پیشەسازی نەوت و گازدا. لە وانەکە دا خوێندکاران ئاشنا بوون بە جۆرەکانی ئاگر، سەرچاوە جیاوازەکانی ئاگر، پۆلێنکردنی جۆرەکان و سەرچاوەکانی ئاگر، ئەو مادانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ ئاگر کوژاندنەوە، چۆنایەتی خۆ ئامادەکردن بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگر لە حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و، گرنگی ئامێری ئاگر کوژاندنەوە، لە ماڵ و شوێنی کارکردن و بەشە ناوخۆییەکان، چۆنیەتی بەکار هێنانی ئامێری ئاگر کوژاندنەوە پێش بەکارهێنانیان. هەروەها باس لە گرنگی ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە و ئەو رۆشنبیریەی کە پێویستە خەڵک هەیبێت لە کاتی ئاگر کەوتنەوە و ئاگادار کردنەوەی بنکەکانی ئاگر کوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردن ئاگر. A:Goran Mohammed
      |