كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانى كوردستان ڤیستیڤاڵێكی هونه‌ری بۆخوێندكارانی زانكۆی چه‌رموو سازكرد ئەمڕۆ 1-3-2017 به هاوكاری زانكۆی چه‌رموو، بە ئامادەبوونی (د. بارام احمد) جێگری سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (د.ھونەر ئەمین)، ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكار، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی هونه‌ری سازكرد، له هۆڵی شاكر فه‌تاح. دكتۆر بارام احمه‌د یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری رایگه‌یاند زانكۆی چه‌رموو به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م ڤیستیڤاڵه هونه‌رییه‌ی رێكخستووه بۆ خوێندكاران تاكو ببێته ده‌رفه‌رتێك بۆ ده‌رخستنی توانا‌و به‌هره‌كانی خوێندكاران پاشان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكیانه له زانكۆدا. دواتر سۆران نسرالدین لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان رایگه‌یاند وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌ت كردنی خویندكاران و ره‌خساندی ده‌رفه‌تی باشتر بۆ ده‌رخستنی توانا و لێهاتووی خوێندكاران.هه‌ر له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا حه‌وت ده‌قی شعری، دوو كورته فیلم به ناونیشانی( ژیانی پێشمه‌رگه و بازنه ) و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی. چه‌ند پارچه موسیقایه‌ك له لایه‌ن .خوێندكارانه‌وه پێشكه‌شكرا.دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرا به‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری ڤیستیڤاڵه‌كه‌يان كردبوو Admin:Goran Mohammed |
College Events >